ئێڵۆن ماسک نهێنییەکی هاوسەرەکەی مارک زۆکەربێرگ ئاشکرا دەکات

K24 - هەولێر

ئێڵۆن ماسک، سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا رایگەیاند، ژنەکەی مارک زۆکەربێرگ، ئۆتۆمبێلی تێسلا بەکار دەهێنێت بەبێ ئەوەی هاوسەرەکەی بزانێت.

 ئێڵۆن ماسک، سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا و خاوەنی پلاتفۆڕمی تویتەر، تویتێکی بۆ مارک زۆکەر بێرگ کردووە و دەڵێت: "زۆک هاوسەرەکەت ئۆتۆمبێلی تێسلا لێدەخوڕێت، رەنگە ئەوە بزانیت یاخود نەزانیت، بەڵام بەدڵنییایەوە من زۆر باش ئەوە دەزانم".

ئەو تویتەی ماسک کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەناو بەکارهێنەرانی تویتەردا.

پێشووتر ماسک خاوەنی تویتەر، زۆکەربێرگی، سەرۆکی کۆمپانیای مێتای تاوانبارکردبوو بە دزیکردن، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای مێتا لە 6ی تەمموزدا ئەپلیکەیشنێکی نوێی راگەیاند بۆ هاوشانی تویتەر، هەروەها زۆکەربێرگ گوتی: دوای 20 کاتژمێر لە راگەیاندنی ئەپڵیکەیشنەکە 30 ملیۆن بەکارهێنەر خۆیان تۆمارکردووە.