جووتیارانی كه‌ركووك له به‌غدا داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ركووك ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت كار بكرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌ك كه هه‌مووان تێیدا رازی بن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2023) له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق پێشوازی له شاندێكی جووتیارانی كه‌ركووك كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه‌ركووك ئه‌و شاره‌یه له ماوه‌كانی رابردوودا به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه په‌راوێزخستن له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه، دووچاری چه‌ندین نه‌هامه‌تی بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆككۆماری عێراق به پێویستی زانی سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكرێن، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه كرده‌وه، له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌ك كه هه‌مووان تێیدا رازی بن.
سه‌رۆككۆماری عێراق روونیشیكرده‌وه، پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ماف بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆ ئه‌و بڕیاره سته‌مكارانه بدۆزرێته‌وه كه رژێمی دیكتاتۆری به‌رانبه‌ر به شاری كه‌ركووك ئه‌نجامی داوه.
سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ هاوكاریكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه و چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌كان كه هه‌مووان تێیدا رازی بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، لیژنه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی به پێویست زانی.
شەوی 20ـی حوزەیرانی 2023، هێزێکی سەربازی سوپای عێراق بە هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵیکوتایە سەر گوندی پەلکانەی سەر ناحیەی سەرگەڕان، کە دەکەوێتە سنووری ماددەی 140ـی دەستووری عێراق و ئاغای گوندەکەیان بە ناوی "دەشتی ئاغا" دەستگیرکرد. هاوکات مەڕەشە و کەرەستەی ئاودێری جووتیارانی گوندەکەیان شکاند.
گوندی پەلکانە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە بەدەست پاشماوەی چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی و عەرەبە ھاوردەکانەوە دەناڵێنێت. خەڵکی گوندەکە داوا دەکەن سەرکردایەتی سیاسی کورد ھەوڵبدەن ئەو تەعریبە رابگرن کە لە سەر ناوچەکە و ماڵ و زەویەکانیان ھەیە.