زڵ‌اتان بۆ ئێمباپێ: مانه‌وه‌ت له پاریس بۆ یانه‌كه باشه و بۆ خۆت خراپه
دوای ساڵێك ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان هاته سه‌ر قسه‌كانی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، هه‌مان قسه‌كانی ئه‌ستێره سویدییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه.
لە ئێستادا كلیان ئێمباپێ لە دۆخێکی ئاڵۆزدایه و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی پاریس سانجێرمان تا دێت خراپتر ده‌بێت، بەو پێیەی یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە یان له‌م هاوینه‌دا بیفرۆشێت، بەڵام ئێمباپێ بەنیازە وەرزی داهاتووش لەگەڵ پاریس تێپەڕێنێت و دواتر بە خۆڕایی بڕوات .
ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ـی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان ئەو لێدوانانەمان بیردەخاتەوە کە زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ لە کۆتایی ساڵی 2022دا ره‌خنه‌ی له ئیداره‌ی پاریس كرد كه زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان به یاریزانێكی لاوی وه‌كو ئێمباپێ به‌خشیوه، به‌جۆرێك سه‌یری ئه‌م یاریزانه لاوه كراوه كه له یانه‌كه‌ش گه‌وره‌تره.
له‌مباره‌یه‌وه پرسیار لە ئیبراهیمۆڤیچ كرا، "ئایا ئێمباپێ به مانه‌وه‌ی له پاریس بڕیارێكی دروستی داوە ئەستێرە سویدیەکەش لە وەڵامدا گوتی: بڕیاره‌كه بۆ ئێمباپێ دروست نییه و هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام بۆ پاریس به‌سووده، بەڵێ، بڕیارێکی دروستی دا له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه نه‌ك بۆ خۆی".
ئیبراهیمۆڤیچ گوتیشی: ئێمباپێ خۆی خستە دۆخێکەوە كه ئێستا هه‌ست ده‌كات له یانه‌كه گه‌وره‌تر و گرینگتره، به‌ڵام له‌راستی هیچ كه‌سێك له یانه‌كه گه‌وره‌تر نییه.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ناسڕ خلێفی دوای گرژییه‌كانی ئەم دواییەی له‌گه‌ڵ ئێمباپێ، قسەکانی ئیبرای دووبارە کردەوە، کاتێک گوتی: هیچ کەسێک لە یانەکە گەورەتر نییە، تەنانەت منییش.
ئیبراهیمۆڤیچ ره‌خنه له فایزه ئه‌لعه‌ماری دایكی ئێمباپێ ده‌گرێت كه ئێستا ئه‌و خانمه بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌ی، له‌مباره‌یه‌وه ئیبرا ده‌ڵێت: كاتێك گه‌نجێكی به وێنه‌ی ئێمباپێ ده‌دره‌وشێته‌وه، ده‌توانێت به ئاسانی سه‌روه‌ت و سامان بۆخۆی كۆبكاته‌وه و پاره به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له‌ولاوه دایك و باوكی ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن و خۆی لێ ده‌كه‌نه بریكار و راهێنه‌ری، به‌مه‌ش یاریزانه‌كه له كه‌سایه‌تییه‌وه بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه ده‌گۆڕن، ئه‌مه‌ش واده‌كات یاریزانه‌كه ناسنامه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات.
ئیبرا زیاتر ده‌ڵێت: ئێستا سه‌رده‌مه‌كه گۆڕاوه، هاوشانی ئه‌و ئه‌ستێره نوێیانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه باوک و دایکیش بوونەتە ئەستێرە، لە میدیایه‌كان قسە دەکەن و خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی جیاز ده‌بینن!!.
ئیبراهیمۆڤیچ لە کۆتایی لێدوانەکانی ده‌ڵێت: من ئێمباپێ له نزیكه‌وه ناناسم و هاوڕێم نییه، به‌ڵام ده‌زانم یاریزانێکی گەورەیە، دەبێت له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام بێت و ئامانجی گه‌وره‌تری هه‌بێت و رازی نه‌بێت له‌وه‌ی كه ئێستا به‌ده‌ستی هێناوه."