ریاڵ مەدرید چاوەڕێی تەلەفۆنێکی پاریس سانجێرمان دەکات
ریاڵ مەدرید چاوەڕێی تەلەفۆنێکی پاریس سانجێرمان دەکات، بۆ ئەوەی لەبارەی ئێمباپێ دەست بە گفتوگۆ بکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، پەیوەندیی نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان تێکچووە و بەهۆی قسەکانی ئێمباپێ پەیوەندیی نێوان بەرپرسانی پاریس و هێرشبەرە فەرەنسییەکە گرژی تێکەوتووە و بەرپرسانی یانە فەرەنسییەکە پێیانوایە ئێمباپێ بێ رێزی بەرامبەر یانەکەیان کردووە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ریاڵ مەدرید تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ نەهاویشتووە و لە دوورەوە چاودێری پەیوەندیی نێوان ئێمباپێ و پاریس دەکات، کە ئەستەمە پەیوەندیی نێونا ئێمباپێ و پاریس وەکو جارانی لێ بێتەوە و هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ناتوانن بەیەکەوە بەردەوام بن.
هاوینی رابردوو ریاڵ مەدرید دوو ئۆفەری پێشکەشی پاریس سانجێرمان کرد بۆ ئەوەی ئێمباپێ بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام یانە فەرەنسییەکە هەردوو ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و گرێبەستی کیلیانی نوێکردەوە، پەیوەندیی نێوان هەردوو یانە تێکچوو.