نوێترین ده‌نگۆیه‌كان، پاریس له‌گه‌ڵ شوێنگره‌وه‌ی ئێمباپێ كه‌وته گفتووگۆ
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* كارگێری پاریس سانجێرمان به نیازه له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی كلیان ئێمباپێ له پاریس، راسته‌وخۆ ئۆفه‌رێكی ئاماده كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی بێرناردۆ سیلڤا و ده‌ستی به گفتووگۆ كردووه و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ئێمباپێ، ته‌نانه‌ت جواو فیلیكێسی پۆرتوگالیش له پاریس نزیكه - ماركا
* ڤلاهۆڤیچ هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا داوا كراوه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی چێڵسی، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی له كێبڕكێ دان – كۆرێرێ دێللۆ سپۆرت
* تۆتێنهام ئۆفه‌ری دووه‌می بایرن میونشنی به به‌های 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام بایرن هێشتا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه سووره - فابریزیۆ رۆمانۆ
* كریستیان پۆڵیسیچ ناوه‌ڕاستكاری لاوی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌م هه‌فته‌یه چێڵسی جێده‌هێڵێت و به گرێبه‌ستێك تا 2027 په‌یوه‌ندی به ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا ده‌كات – فابریزیۆ رۆمانۆ
* یوڤێنتۆس ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی میلینكۆڤیچ ساڤیچی ناوه‌راستكاری سڕبی یانه‌ی لازیۆ كردووه و له رێككه‌وتن نزیكن – دی مارزیۆ
* یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه ئۆفه‌رێكی به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ 3 ساڵ پێشكه‌شی پۆڵ پۆگبا كردووه - دی مارزیۆ
* مانچێسته‌ر یونایتد به 50 ملیۆن یۆرۆ هاری ماگوایه‌ری به‌رگریكاری خستووه‌ته نێو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ئاماده‌یه داشكاندنی زیاتریش له نرخه‌كه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر به 87 ملیۆن یۆرۆ له لێسته‌ر سیتی گواستییه‌وه و ئێستاش نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زیوه - ده‌یلی مه‌یل
* ستیڤن جیرارد راهێنه‌ری یانه‌ی ئیتیفاقی سعوودیه داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه جۆردان هێنده‌رسۆنی ناوه‌راستكاری لیڤه‌رپوول بگوازنه‌وه - ده‌یلی میره‌ر