كچه كوردێك چۆن ئایینه‌كه‌ی گۆڕی و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی مه‌كدۆنیدا كرد؟
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نها یه‌ك نیگا، له‌نێوان كچه كوردێكی په‌نابه‌ری دانیشتووی پارێزگای دیاله‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی پاسه‌وانی سنووری مه‌كدۆنیا، ژیانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی سه‌راوژێر كرد.
مه‌كدۆنیا، ئه‌و وڵاته‌ی كه په‌نابه‌رانی له سنوور و خاكه‌كه‌یه‌وه خۆیان ده‌گه‌یانده وڵاتانی ئه‌وروپا، خێزانێكی كوردی دانیشتووی پارێزگای دیاله، كه له 5 كه‌س پێكهاتبوو، دوای ئه‌وه ده‌گه‌نه ناو خاكه‌كه، ئه‌و كارمه‌ندی پاسه‌وانه‌ی سنوور، ده‌یانبینێت و ئاشنای كچه‌كه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ته‌نها دوای چه‌ند رۆژێك داوای ده‌ستی كچه‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه مه‌كدۆنییه‌كه داوای ده‌ستی نوورا ده‌كات، داوای لێده‌كات ئایینه‌كه‌ی بگۆڕیت و ببێته كریستیان، كچه‌كه به داواكه رازی ده‌بێت، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی لێی داده‌بڕین و به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یان داده‌بڕێنن.
بۆبی دۆدۆڤسكی، له شاری كۆمانۆڤۆی مه‌كدۆنیا ده‌ژیت و وه‌ك پاسه‌وانی سنوور له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئه‌وروپا كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ نوورا ئه‌ركه‌وازی، یه‌كتر ده‌بینن و له‌یه‌كه‌م نیگاوه خۆشیده‌وێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئه‌ڵمانی، ئه‌و كوڕ و كچه له یه‌كێك له كامپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر خاڵی سنووری له تابانۆڤسكای مه‌كدۆنیا، یه‌كتریان ناسیوه.
ئه‌و خاڵه سنوورییه، ببوه ده‌روازه بۆ ده‌ربازبوونی هه‌زاران په‌نابه‌ری عێراقی، سووری و ئه‌فغانی، له‌مانی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ.
بۆبی بۆ كه‌ناڵه ئه‌ڵمانییه‌كه گوتی: "بۆ یه‌كه‌مجار كچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بینی، كاتێك قسه‌م له‌گه‌ڵیدا كرد، ئه‌و نه‌خۆش و ماندوو دیاربوو، كاتێك قسه‌م له‌گه‌ڵیدا ده‌كرد، له چاوه‌كانییه‌وه هه‌ستم به شتێك كرد".
نوورا له باره‌ی داواكردنی هاوسه‌رگیرییه‌وه ده‌ڵێت: "بۆبی پێی گوتم ده‌ستت بێنه، ده‌ستی منی گرت و لێی پرسیم؛ ده‌ته‌وێ ببیه هاوسه‌رم؟ وامزانی گاڵته ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و زۆر جدى دياربوو, چونكه ئه‌لقه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو و هاوڕێكانیشی له رێگه‌ی مۆبایله‌وه، دیمه‌نه‌كه‌یان تۆمارده‌كرد، وا هه‌ستم ده‌كرد له‌ناو فیلمه نه‌ك راسته‌قینه".
دوای هاوسه‌رگیریان، هه‌ریه‌ك له بۆبی و نوورا، ناوی یه‌كتریان له‌سه‌ر قۆڵه‌كانییان تاتوو كردووه.
چیرۆكی هاوسه‌رگیری ئه‌و نووڕا و بۆبی، بووه بابه‌تی گه‌رمی رۆژ، له میدیاكانی مه‌كدۆنیا، به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌كێك له‌وانه له دوو وڵاتی دوور له یه‌كتر، دوو ئایین و كولتووری جیاوازن.
دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و چیرۆكه خۆشه‌ویستییه، خێزانی نوورا به‌رده‌وامبوونی له گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی ئه‌وروپا، له‌و كاته‌شدا نوورا ده‌ستیكرد به كاركردن له ریزی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران.
نوورا له پێناو هاوسه‌ره‌كه‌ی، ده‌ستبه‌رداری خێزانه‌كه‌ی بوو، دواتریش ناو و ئایینه‌كه‌ی گۆڕی و دوای پێنج مانگ و چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، له یه‌كێك له كلێساكانی شاری كۆمۆنۆڤۆی باكووری مه‌كدۆنیا، له‌سه‌ر ده‌ستووری ئه‌رسه‌دۆكسی، هاوسه‌رگیرییان ئه‌جامدا.
نوورا به وریاییه‌وه له باره‌ی هاوسه‌رگیری و گۆڕینی ئایینه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا كردبوو، به‌و هۆیه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر خێزانه‌كه‌ی، وێڕای په‌نابه‌رێتی، له بارێكی نائاساییدا ژیاون و تا وای لێهاتووه، نوورا له ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیرییه‌كه دڵنیا نه‌بووه.
په‌یوه‌ندییه‌كان بۆبی هاوسه‌ری، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی هاوكار وو له گۆڕینی ئايين و ناوی نوورا له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیدا، له ئێستا ناوه‌كه‌ی بووه‌ته "سڤیتلانا دۆدۆڤسكا" و كریستیانێكی ئه‌رسه‌دۆكسه.
بۆبی ده‌ڵێت:" لێره له وڵاتانی به‌لقان، رووده‌دات كچانی موسڵمان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كان بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌یه، ئایینه‌كان هه‌موویان یه‌كسانن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت خۆشه‌ویستی سه‌ركه‌وێت، چونكه خۆشه‌ویستی نازانێت سنوور چییه".
نوورا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كێشه‌ی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یان گۆڕینی ئایینه‌كه‌ی بووه و له ئێستاشدا خێزانه‌كه‌ی له نه‌مسایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كچه‌كه‌وه نه‌ماوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن.
هه‌رچی بۆبییه، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و منداڵی هه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای 5 مانگ توانیان به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كاندا سه‌ركه‌ون و ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.
نوورا كه هاوسه‌ری دووه‌می بۆبییه، ده‌ڵێت: "منداڵه‌كانی بۆبی له هاوسه‌ری پێشووی، وه‌ك منداڵی خۆم سه‌یر ده‌كه‌ن، له ئێستاشدا كه‌سوكاری بۆبی منیان قه‌بوڵكردووه و به یه‌كه‌وه ده‌ژین".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست