لە سووریا گەنجێک لەسەر پێنج دۆلار کوژرا

دۆلار
دۆلار

K24- هەولێر

لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە؛ ئافرەتێکی سووری کوڕی هاوسەرەکەی لەسەر بڕێک پارە بە چەقۆ کوشت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی تەممووزی 2023، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ئافرەتێکی سووری کوڕی هاوسەرەکەی کە تەمەنی 23 ساڵە، بەچەقۆ کوشت. وەکو ئەوەی لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، گەنجەکە لەسەر 50 هەزار لیرەی سووری کە دەکاتە 5 دۆلار، بووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رووداوەکە لە ناوچەی کەسرە ئەلسرور، لە باشووری رەقە روویداوە، کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی هیزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە.

بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ؛ لە سەرەتایی ئەمساڵدا، 44 تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە روویانداە؛ هەندێکیان بەهۆی توندوتیژی خێزانی و دزی بوون، هەندێکیشیان هۆکارەکەیان دیار نییە.

بەشێک لە رووداوەکان لە پارێزگاکانی حەسەکە، دێرەزوور، رەقە، مەنبەج و کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان روویانداوە، لەنێو کوژراوەکاندا شەش ئافرەت و پێنج منداڵ هەبوون.