نێچيرڤان بارزانى سكووڵه‌رشيب بۆ‌ ده‌رچووانى يه‌كه‌م و دووه‌م و ‏سێيه‌مى پۆلی 12ـی ئاماده‌يى دابين ده‌كات

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ يه‌كه‌م، دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ‏ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دايكوباوك و كه‌سوكاريانی كرد.‏

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازى له‌ يه‌كه‌م، دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ‏ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دايكوباوك و كه‌سوكاريانی كرد و به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ده‌رچووان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ‏خواستن. ‏

نێچیرڤان بارزانی له‌ گوته‌یه‌كدا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ‏به‌گشتى شانازى به‌وانه‌وه‌ ده‌كات و دڵنياى كردنه‌وه‌ كه‌ سكووڵه‌رشيب بۆ‌ هه‌موو ‏ده‌رچووانى ئه‌مساڵى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى ‏كوردستان دابين ده‌كات تا له‌ زانكۆكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامى به‌ خوێندن ‏بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد ‏بۆ كارى پێويست.‏

هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيرۆزبايى له‌ كه‌سوكارى ده‌رچووان و ‏مامۆستايانيان و له‌ به‌ڕێزان وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ و ستافى وه‌زاره‌ت كرد و وه‌ك ‏به‌شێكى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له‌ قه‌ڵه‌م دان‌.

 جه‌ختيشى له‌وه‌‌ كرده‌وه‌، كه‌ ده‌رچووانى ‏ئاماده‌يى له‌و ئاسته‌ به‌رزه‌دا سه‌ركرده‌ى داهاتووى وڵاتن و ده‌توانن خزمه‌ت به‌ گه‌ل ‏و وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن.

2
3
5
6
56
687
576
576
56
87
687
576