دادگای فیدراڵی عێراق داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌لوان مۆمیكا ده‌كات
K24 – هەولێر:
به نووسراوێكی فه‌رمی دادگای فیدراڵ داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌لوان مۆمیكا له سوید ده‌كات.
له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه له‌لایه‌ن هۆبه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه، ئاماژه به نووسراوی دادگای سێی كه‌رخ بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌لوان مۆمیكا كراوه، كه داوای گه‌ڕاندنه‌وه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو به تۆمه‌تی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ده‌ستبردن بۆ پیرۆزییه ئایینییه‌كان له وڵاتی سوید ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌یدا كه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردووه، داوا ده‌كات، رێككاره یاساییه‌كان بگرنه به‌ر و داوا له وڵاتی سوید بكرێت، ئه‌و تۆمه‌تباره راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بكرێته‌وه.
پێشتریش فائق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له 29ی مانگی رابردوو داوایكردبوو، رێككاره‌كان بۆ داواكردنی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مۆمیكا له وڵاتی سوید بگیرێنه‌به‌ر.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.