گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه: كابینه‌ی نۆیه‌م باجی سه‌ر كارتی مۆبایلی لابرد و نرخی ئینته‌رنێتیشی دابه‌زاند
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته رایده‌گه‌یه‌نێت، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ستمانكرد به‌چاكسازیكرن. گوتیشی: "به‌هه‌وڵی كابینه‌ی نۆیه‌م باجی سه‌ر كارتی مۆبایل لابرا و نرخی ئینته‌رنێتیش دابه‌زێندرا".
دیلان ره‌شاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م گۆڕانكاری ریشه‌یی له ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئه‌نجامدرا.
دیلان ره‌شاد هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له سێ ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌م، بڕی 161 ملیۆن دۆلار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
باسی له‌وه‌شكرد، زیاتر له 60 كۆمپانیا پێشتر مۆڵه‌تییان له بواری گه‌یاندن پێ‌درابوو، ئه‌مانه هه‌مووی ته‌سنیف كرا.
له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری گه‌یاندن، ئه‌و گوته‌بێژه ده‌ڵێت: "نرخی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی له‌سه‌دا 20 تاكو 25 كه‌مكرایه‌وه، له‌سه‌دا سه‌د خێرایی ئینته‌رنێت زیادكرا.
گوتیشی: "توانرا ئه‌و باجه‌ی خرابووه سه‌ر كارتی مۆبایل، لایببه‌ین".