ئومێد سه‌باح: سەرەڕای هەموو قەیران و ئاڵنگارییەکان کابینەی نۆیه‌م توانی خۆڕاگربێت

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای هەموو قەیران و ئاڵنگارییەکان، توانی خۆڕاگربێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆڕاگری لە سەرۆکوەزیرانەوە وەرگرتبوو.

هه‌روه‌ها گوتیشی: سەرەڕای هەموو قەیران و ئاڵنگارییەکان، كابینه‌ی نۆیه‌م توانی خۆڕاگربێت و كوردستان به‌هێزه‌وه‌ بمێنێت و پلان و دیدگاشی  بۆ داهاتووی کوردستان گەشتر بێت.

كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی كاركردنی چوارساڵیدا، پرسی چاكسازی و گرنگیدان به‌ هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهاتی كرده‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی، جیا له‌ گرنگیدان به‌ كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان.

وێرای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌نگاوی به‌ره‌و به‌ دیجیتاڵكردنی دام و ده‌زاگانی حكومه‌تی نا، به‌و ئاراسته‌ی كه‌ كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بكات.