فاو لەبارەی وشکبوونی ئه‌هواره‌کانی عێراق هۆشداری دەدات

K24 - هەولێر
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به (فاو) هۆشداری له وشكبوونی ته‌واوی ئه‌هواره مێژووییه‌كانی باشووری عێراق ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌هواره‌كان به‌جۆرێك رووبه‌ڕووی به‌هێزترین شه‌پۆلی گه‌رما بوونه‌ته‌وه كه له 40 ساڵی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه.
رێكخراوی فاو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌رهاویشته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاوی ئه‌هواره‌كان و به‌خێوكردنی گامێشه‌كان له باشووری عێراق هه‌بووه، كه ئێستا ئه‌هواره‌كانی عێراق شاهێدی توندترین شه‌پۆلی گه‌رما بوونه‌ته‌وه كه له چل ساڵی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه، كه به‌هۆیه‌وه ئاوی رووباری فورات به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه‌مبووه‌وه.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختی له‌وه‌شكردووەتەوە، ئاستی ئاوی رووباری فورات تەنیا 56 سانتیمەتر بووە، به‌ڵام له ئه‌هواره‌كانی جه‌بایش ئاستی ئاو له‌نێوان سفر بۆ 30 سانتیمەتردایه.