بە وێنە؛ قوتابییەکی بەریتانی لەنێو تابوتـێکدا دەگاتە ئاهەنگی دەرچوونەکەی

K24 - هەولێر:
قوتابییەکی بەریتانی بەشێوازێکی جیاواز دەچێتە ئاهەنگی دەرچوونەکەی و ڤیدیۆ و وێنەکانی دەبێتە جێگەی سەرنج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئابی رێکیتس، قوتابییەکی بەریتانی تەمەن 16 ساڵە و لە ئاهەنگی دەرچوونەکەی بە هاوکاری باوکی و براکەی لەنێو تابوتێکدا گەیشتە ئاهەنگی دەرچوونەکەی.

ئەو قوتابییە کچە لەبارەی ئەم کارەیەوە دەڵێت: هەمیشە بەدوای جیاوازبووندا دەگەڕێم، مامۆستاکانم ئەوەی منیان بەدڵە، شتی وایان نەبینیوە، ئەوەی من کردم لەمێژوودا دەنووسرێتەوە، بەردەوام ویستوومە بیرۆکەی داهێنەرانەم هەبێت.
باوکی ئابی سەبارەت بەو کارەی کچەکەی کە لە رۆژی دەرچوونی کردوویەتی، گوتی: پێم وابوو ئەوەی کچەکەم دەیەوێت دەبێت بۆی بکەم، لە قوتابخانە کێشەی زۆری هەبوو و تەنانەت نەمدەزانی کە دەچێتە ئاهەنگی دەرچوون یان نا، بۆیە کاتێک ئەو بیرۆکەیەم بۆ پێشنیاز کرد یەکسەر رازی بوو.
.jpg)