ئێمباپێ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی چاره‌نووسی دا
نێوانی پاریس سانجێرمان و كلیان ئێمباپێ وه‌كو یاریی "مشك و پشیله"ـی لێهاتووه، ئه‌و ئاڵۆزی و گرژییه‌ش له‌وكاته‌وه روویداوه كاتێك مانگی رابردوو هێرشبەرە فەرەنسییەکە نامەیەکی بۆ یانەکەی نارد و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه کە گرێبەستەکەی نوێ ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی توڕه كردووه، چونكه پلانی ئێمباپێ بۆ ئه‌وه‌یه له هاوینی 2024 به‌خۆڕایی له پاریس بڕوات.
ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی وردەکاری نوێی لەبارەی چارەنووسی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاشکرا کردووه و باسی له‌وه كردووه هێرشبەرە فەرەنسییەکە ئاگری لە پاریس سانجێرمان بەرداوه، چونكه درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و پێداگیریش له مانه‌وه‌ی له پاریس بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌كات.
سەرەڕای ئەو هۆشدارییە تونده‌ی لەلایەن ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانەوە راگه‌یاندرا كه تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه ده‌بێت له‌م هاوینه له پاریس بڕوات.
به گوێره‌ی رادیۆی مۆنتی كارلۆ، كلیان ئێمباپێ وه‌كو هه‌ڵوێستێك له دژی قسه‌كانس ناسڕ خلێفی بڕیاریی كۆتایی داوه له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌درێژایی وه‌رزی داهاتوو له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بمێنێته‌وه، چونكه ئێمباپێ ده‌یه‌وێت پارێزگاری له پلانه‌كانی بكات و تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له پاریس نه‌ڕوات، پاشان به‌خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسیه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ئێستا كارگێری پاریس ده‌یانه‌وێت ئێمباپێ بۆ نێو گێژاوی هانده‌ران رابكێشێت و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر ناشیرینی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكه‌ن له‌م هاوینه یانه‌كه جێبهێڵێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌شێكی زۆر له میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا چاره‌نووسی ئێمباپێ په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به ریال مه‌درید، یانه ئیسپانیاییه‌كه‌ش تا ئێستا به فه‌رمی هیچ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی پاریس نه‌كردووه له دووره‌وه چاوه‌ڕوانی دۆخی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان ئێمباپێ و پاریس ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت له دواساته‌كانی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان پاریس داشكاندنی گه‌وره له نرخی ئێمباپێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت بڕه پاره‌یه‌كی له فرۆشتنی ده‌ستبكه‌وێت و تیپه‌كه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لویس ئێنریكی نوێ بكاته‌وه.