ئارام محه‌ممه‌د: چیڕۆكی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌بێت له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به زێڕ بنووسرێته‌وه
K24 – دهۆك:
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئاكرێ بۆ زانسته كردارییه‌كانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و وێڕای پیرۆزباییكردن له خه‌ڵكی ئاكرێ و ناوچه‌كه، هاوكات ستایشی كابینه‌ی نۆیه‌می به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد و كابینه‌كه‌ی به پڕشنگدار و خۆڕاگر ناوبرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2023) زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان کرایەوە و له گوتارێكدا ئارام محه‌ممه‌د قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیه به‌شێكه له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری خوێندنی باڵا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئاكرێ و له‌به‌رده‌م میوانان و ئاماده‌بووان، گوتی: "چیڕۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چیرۆكێكی ئه‌وه‌نده جوان و پرشنگدار و خۆڕاگرانه‌یه، كه ده‌بێت له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به ئاوی زێڕ بنووسرێته‌وه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه كابینه‌ی نۆیه‌م له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا توانی ئه‌و دیارییه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ئاكرێ بكات و له بواری په‌روه‌رده و زانسته‌وه خزمه‌تێكی زیاتریان بكات.
دڵدار فرزنده زبێر، راگری كۆلێژ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه بۆ ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و مایه‌ی خۆشحاڵییه كه زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌و سنووره ده‌كرێته‌وه و خزمه‌ت به رۆڵه‌كانی سنووره‌كه ده‌كات.
بۆ له‌مه‌ودوا قوتابیان و دانیشتووانی ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و ده‌ڤه‌ره‌كه به‌گشتی چیدیكه پێویستیان به زانكۆ دوورده‌سته‌كان نابی و ده‌بنه خاوه‌نی زانكۆی خۆیان بۆ بڕیاردان و پێشخستنی ئاستی زانستی له ناوچه‌كه‌دا.
بۆ یه‌كه‌م جاره له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا زانكۆیه‌ك به ناوی زانكۆی زانسته كردارییه‌كان ده‌كرێته‌وه و حه‌وت كۆلێژ په‌یمانگای له‌خۆگرتووه.
رۆژی (26ـی حوزەیرانی 2023)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاڵپشت بە فەرمانى سەرۆکایەتىی ئەنجوومەنى وەزیران و لەبەر ڕۆشنایىی بڕگەى (پێنجەم) لە ماددەى (سێیەم) و بڕگەى (یەکەم/1) لە ماددەى (چوارەم)، لە یاساى وەزارتى خوێندنى باڵا و توێژینەوى زانستیی ژمارە (10)ى هەموارکراو، بە هەردوو فەرمانی وەزاری ژمارە (744 و 745)، فەرمانی دامەزراندنی بۆ هەردوو زانکۆی ئاكرێ و گه‌رمیانی دەرکرد.
لە فەرمانەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، ناوەندەکەى لە قەزاى ئاکرێ دەبێت و زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان ناوەندەکەى لە قەزای کەلار لە ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان دەبێت.
بەگوێرەی هەردوو فەرمانەکە، بە پێى بڕگەى (یەکەم/9) لە ماددەى (حەوتەم) لە یاساى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوى زانستى، ئەو دوو زانکۆ نوێیە بۆ لیستى زانکۆ حکومییەکان زیاد دەکرێت و بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دەبەسترێنەوە.
بە فەرمانی ژمارە (2546) لە (19ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەرکردووە بۆ دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان و لکاندنیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی دەزگاکانی دیکەی خوێندن.
ئەو دوو زانکۆیە بریتین لە زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و لە فەرمانەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راسپاردووە بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی هەریەک لەو زانکۆیانە و دابینکردنی گشت پێداویستییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ پەیوەندیدارەکان بە رەچاوکردنی سەرجەم مەرجە زانستی و یاساییەکان کە لە یاسا و رێنماییەکاندا هاتووە.