وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: كورد به‌شێكی بنه‌ڕه‌تین له كه‌مپه‌ینی دژی داعش
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا " ئاشتۆن كارته‌ر" به گرنگییه‌وه باس له ڕۆڵی كورد له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات و ڕایگه‌یاند"" كورد به‌شێكی بنه‌ره‌تی كه‌مپه‌ینی دژ به داعشه.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كاتێكدایه، كورد بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانه بانگێشت نه‌كرا، كه تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشی تێدا كرا، و بووه مایه‌ی نیگه‌رانی له‌لای به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.
كارته‌ر" له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به گرنگی ڕۆڵی هیزه كوردییه‌كان له شه‌ڕی داعشدا كرد و گوتی" هێزه كوردییه‌كان ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه و به‌شدارییه‌كی زۆر به‌هیزیان له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌بووه.
ئاشتۆن كارته‌ر" ده‌رباره‌ی به‌شداری پێنه‌كردنی كورد له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و نیگه‌رانی كورد له‌و ڕووه‌وه گوتی" كورده‌كان ڕۆڵیكی گرنگ و به‌رچاویان هه‌یه له‌و كه‌مپه‌ینه‌ی دژی داعش هه‌یه و به‌شدارییه‌كی به‌هێزیان كردووه، و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌و ڕووه‌وه به گرنگ زانی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان قسه‌ی كردووه و دڵنیا بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌مووان له‌سه‌ر یه‌ك هێڵن له كه‌مپه‌ینه‌كه و كوردیش ده‌زانێت كه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له‌و كه‌مپه‌ینه‌دا.
له‌باره‌ی به‌شداری پێنه‌كردنی كورد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه گرت، كه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به داعش كورد بانگهێشت نه‌كراوه، كه ڕۆڵێكی گرنگی له شه‌ڕی داعشدا هه‌یه.
له‌وباره‌وه له تویته‌ر نوسیبووی ("مایه‌ی شه‌رمه هاوپه‌یمانی جیهانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كورد له كۆبوونه‌وه‌ی واشنتۆن دی سی دوور خستۆته‌وه، كه رۆڵێكی پیشه‌نگمان له شه‌ڕی دژی داعش هه‌یه".