کەشناسی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەی پلەی گەرما بەراورد بۆ رۆژانی رابردوو بەرزدەبێتەوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى  دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەى گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  42 پلەى سیلیزى

سۆران :  39 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  46 پلەى سیلیزى