زاوای ئه‌ردۆغان توركیا به خۆوه سه‌رقاڵ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره رایگه‌یاند هه‌واڵی كوده‌تای سه‌ربازی له زاواكه‌ی بیست.
هه‌ر پاش ئه‌و قسه‌یه، گه‌ڕان به دوای زاوای ئه‌ردۆغان له رۆژه‌ڤی میدیای توركیا ده باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی بواره‌كانی تری كوده‌تای سه‌رباز كێشا و هه‌ر كامه‌یان له لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌وڵیدا وێنه و زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر زاوا بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌ردۆغان له وڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی زانینی كوده‌تای سه‌ربازی رایگه‌یاند: "بۆ ماوه‌ی 4 ـ 5 رۆژ بۆ پشوو چووبوومه ناوچه‌ی مارماریس، یه‌كه‌م كه‌س كه هه‌واڵه‌كه‌ی به مندا، زاواكه‌م بوو. جاری یه‌كه‌م به جیدی وه‌رمنه‌گرت. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵگری و سه‌رچاوه‌كانی تر رایانگه‌یاند، هه‌نگاوی پێویستمان گرته‌به‌ر".
زیا ئیگه‌ل، هاوسه‌ری خوشكی ئه‌ردۆغان و مامۆستای خانه‌نشین، یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ئه‌ردۆغانی له كوده‌تای سه‌ربازی ئاگادار كرده‌وه.



