مێسی: كاتی وازهێنانم له یاریكردن نزیك بووه‌ته‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئاشكرای ده‌كات كاتی وازهێنانی له یاریكردن نزیك بووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: له‌مه‌ودوا زیاتر چێژ له‌و نازناوانه وه‌رده‌گرم كه به‌ده‌ستمهێناوه.
لیۆنێل مێسی یاریزانی نوێی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئارجێنتینا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هێشتا نازانێت كه‌ی واز له یاریكردن ده‌هێنێت، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی دڵنیام و ده‌یزانم وازهێنانم له یاریكردن نزیك بووه‌ته‌وه.
لیۆنێل مێسی كه به‌م دواییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا نازناوی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ری به‌ده‌ستهێنا، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له داهاتوو به‌هێمنی و ژیرانه چاره‌نووسی خۆی دیاریی ده‌كات.
مێسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ گوتیشی: جارێ به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام به‌ساده‌یی بیر له ته‌مه‌نی خۆم ده‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژ به رۆژ چێژ له هه‌موو ئه‌و شتانه وه‌رده‌گرم كه به‌ده‌ستمهێناوه، دوودڵ نیم له داهاتووم، ئاماده‌م بۆ بڕیارێكی لۆژیكی، ئه‌وه‌ی رووبدات پێشوازی لێ ده‌كه‌م و با ڕووبدات، ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ من ده‌مه‌وێت ئێستا و ئاینده‌م خۆش بێت.
لیۆنێل مێسی له كاروانی وه‌رزشی خۆی 175 یاریی به درێسی ئارجێنتینا كردووه و 103 گۆڵی تۆمار كردووه، گۆڵكاری مێژوویی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكای باشووره، گۆڵكاری مێژوویی بارسێلۆنایه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 778 یاری، 672 گۆڵی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه.
مێسی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە یاریگای لۆکهارت لە فلۆریدا وەک یاریزانی نوێی ئینتەر میامی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیایه‌كان ده‌كرێت.