ئێران؛ بەهۆی رەتکردنەوەی حیجابەوە لانیکەم 60 خوێنکاری کچ لە خوێندن بێبەش کراون

K24 - هەولێر:

رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە لە چەند مانگی رابردوودا لانیکەم 60 خوێندکاری کچ بە هۆی رەتکردنەوەی حیجابی فەرمیی پەسند کراوی حکوومەتی ئەم وڵاتە، لە خوێندنی زانکۆ بێبەش کراون.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە ژمارەیەکی زۆر لە کچان و ژنانی ئێران بەهۆی نەپۆشینی حیجاب دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، کەسانی سەر بە حکومەت لە شوێنە گشتییەکان ژنانی بێ حیجاب ئازار دەدەن.

هاوکات کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە، لە ماوەی رابردوودا هەر لە پەیوەندی لەگەڵ پرسی حیجابدا خوێندنی 64 خوێندکاری کچ هەڵپەسێردراوە و سێ خوێندکاریش لە زانکۆ دەرکراون.