سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كانی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كانی ژماره 50ی ساڵی 2017 كه له 51 مادده پێكهاتووه، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد.
پێشتریش عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆ دووپاتیكردبووه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوه و داواشی لێكردوون، پلانێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه دابنێن.
شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره (50)ی ساڵی 2017ی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ سرووشتی كاری تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بگونجێت، وێڕای ته‌رخانكردنی پارچه زه‌ویی تایبه‌ت له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێ بۆ باره‌گاكانی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر كار بۆ نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌ن.