وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی مەرج و رێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان بڵاودهكاتهوه
K24 - هەولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی حکومەتى هەرێمى کوردستان، مەرج و رێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان/ خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2023 - 2024 بڵاودهكاتهوه، هاوكات بهپێی گشتاندنێك ماوهی پڕۆسهی گواستنەوە و دابەزین بە پێى مەرج و رێنماییەکان زیاتر له مانگ و نیوێك دهخایهنێت.
ئهمڕۆ (چوارشهممه 12ـی تهممووزی 2023) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان/خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023 - 2024) بڵاو کردەوە، هاوكات گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە لێدوانێکدا رایگەیاندووه، لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندى وەرگرتن ئامادەکراوە ئهم پڕۆسهیه زیاتر له مانگ و نیوێك دهخایهنێت.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە لێدوانێکدا ئاماژهی بهوه كردووه، لە گشتاندنێکدا کە لە لایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتیى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکراوە و واژۆی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، لە 12/7/2023 تاوهكوو 31/8/2023 پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزین بە پێى مەرج و رێنماییەکان درێژهی دەبێت.
ههروهها به گوێرهی رێنماییهكان، قوتابیان/ خوێندکاران لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمی كوردستان، گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمی كوردستان، باشوور و ناوەڕاستى عێراق، هەروەها دابەزینى ئاسایی قوتابیان/ خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بەشێوەى سیستهمى خوێندنى پارالێل و چەندین وردەکاریى دیکە لەبارەى گواستنەوە و دابەزین خراوەتە روو.
بۆ خوێندنەوەى دەقى رێنماییى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەم لینکە بکە: