كۆریای باكوور مووشه‌كێكی بالیستی دوورمه‌ودوا هه‌ڵده‌دا و نیگه‌رانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هەولێر:
سوپای كۆریای باشوور رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆریای باكوور مووشه‌كێكی بالیستی دوورمه‌ودوای به ئاراسته‌ی ده‌ریای رۆژهه‌ڵات كه به ده‌ریای ژاپۆنیش ناسراوه، هه‌ڵداوه، هاوكات كۆریای باشوور، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسایش سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 12ـی ته‌ممووزی 2023) ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكی بالیستی دوورمه‌دوا كه پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌ی بیۆنگ یانگه‌وه هه‌ڵدرابێت، له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی چاودێری كۆریای باشووره‌وه چاودێری كراوه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه، ده‌ركه‌وتووه ئاراسته‌ی هه‌ڵدانه‌كه‌ی به‌ره‌و ده‌ریای رۆژهه‌ڵات بووه، كه پێیشی ده‌گوترێت ده‌ریای ژاپۆن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی كۆریای باشوور، مووشه‌كه‌كه به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی به‌رزایی هه‌ڵداره و هه‌زار كیلۆمه‌تری بڕیوه به‌ر له‌وه‌ی له ده‌ریای رۆژهه‌ڵات بكه‌وێته‌وه. هاوكات كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه، هه‌ڵدانی ئه‌و جۆره مووشه‌كه بۆ ئه‌وپه‌ڕی به‌رزایی هه‌ندێك جار بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ به‌كاردێت.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی كۆریای باشوور هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه به "گێچه‌ڵپێكردنێكی مه‌ترسیدار بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا" ناوبردووه، هه‌روه‌ها پێی وایه پێشلێكردنی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه به‌سه‌ر كۆریای باكوور سه‌پاندوویه‌تی و داوای له‌و وڵاته‌یش كردووه سنوورێك بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وانه دابنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه‌ریكا به توندی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه سه‌ركۆنه كرد و رایگه‌یاندووه، ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی ئاشكرای هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌روه‌ها ئاده‌م هۆدج، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له پاشكۆی كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره كرده‌وانه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و تێكچوونی سه‌قامگیری ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكان كیله‌ر لۆگانده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، پاریس به توندی پرۆته‌ستۆی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی كۆریای باكوور ده‌كات و پێشلێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت.