ئه‌و خواردنانه‌ی مێسی له ماڵه‌وه ده‌یخوات ده‌بێته بڕاندی جیهانی
كۆمپانیای هارد رۆك كه خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك چێشتخانه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهان، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2021ـه‌وه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا واژۆ كردووه، رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خواردنانه‌یه كه مێسی له ماڵه‌وه زۆر حه‌زی لێیه‌تی، به‌و تام و كه‌ره‌ستانه دروست كراوه كه مێسی ئاره‌زووی لێی ده‌كات، ئێستا خواردنه دڵخوازه‌كه‌ی مێسی دوو جۆری تایبه‌تی به‌رگه‌ره كه له ماڵه‌وه ده‌یخوات بووه‌ته براندی جیهانی.
لیۆنێل مێسی به سرووشتی خۆی زۆر حه‌زی له به‌رگه‌ره، بۆیه هارد ڕۆک دوو ساڵه ئیلهامی به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه خۆراكییه‌كان له هەندێک هێما و ئایکۆنەکانی مێسی وه‌رده‌گرێت به تایبه‌تی ژمارە 10 كه یه‌كێكه له ژماره دڵخوازه‌كانی لیۆ.
هارد رۆك له 2022 به واژۆی لیۆنێل مێسی به‌رگه‌رێكی په‌نیری نماییش كرد، كه كه‌ره‌سته‌كان له پیازی سوور، كاهوو، ته‌ماته، سۆسی و په‌نیری پرۆڤۆلۆن پێكدێت.
هارد رۆك ئه‌وكات رایگه‌یاند به‌رگه‌ری مێسییان خستووه‌ته بازاڕ و پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان لێكراوه.
هارد رۆك كافێ دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا ساڵێك جارێكی دیكه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی به‌رگه‌رێكی دیكه‌ی كه له پێكهاته‌ی گۆشتی مریشك دروستكردووه كه ئه‌م خواردنه‌ش له نێو لیستی خواردنه دڵخوازه‌كانی ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی ئینته‌ر مه‌یامییه. هارد رۆك له رێگه‌ی لیۆنێل مێسی له هه‌رێمی فلۆریدا كه یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی لێیه به‌رگه‌ری مێسی راگه‌یاند.
جۆن لوکاس، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هارد ڕۆک ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كه‌من بۆیه بیریان له‌وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م و باشترینی جیهان لیۆنێل مێسی هاوبه‌شی بكه‌ین.
جۆن لوكاس ده‌شڵێت: هه‌وادارانی مێسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان داوای به‌رگه‌ری مێسی ده‌كه‌ن و دڵخۆشین به‌و پێشوازییه گه‌وره‌یه و ئه‌زموونێكی ناوازه و له‌بیرنه‌كراوه.
هارد ڕۆک کافێ له ساڵی 2021 له راپرسییه‌كی گۆڤاری فۆربێسی ئه‌مریكا به باشترین خزمه‌تگوزاری خۆراكی له جیهان ده‌ستنیشان كرا، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە و ساڵانە ملیۆنان میوان سەردانیان دەکەن، یەکەم کافێی هارد ڕۆک لە ساڵی 1971 لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا کرایەوە، لەوێشەوە براندەکە فراوانتر بووە بۆ شارە گەورەکانی وەک شاری نیویۆرک، لۆس ئەنجلۆس، شیکاگۆ، مه‌یامی، پاریس، سیدنی و زۆر شوێنی تر.