وهزارهتی كارهبا: بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لە نرخی کارەبا نەکراوە
K24 - هەولێر:
وهزارهتی كارهبا رایدهگهیهنێت، بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لە نرخی کارەبا نەکراوە.
لهمیانهی روونكردنهوهیهكدا، وهزارهتی كارهبا ئاماژه بهوه دهكات، هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا بۆ لاڕێدا بردنی ڕای گشتی و خۆ دەرخستن و لە پێناو هەندێ لایک و فۆڵۆ، دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست لەبارەی کرێی کارەبا كردووه.
دهقی روونكردنهوهكه:
هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا بۆ لاڕێدا بردنی ڕای گشتی و خۆ دەرخستن و لە پێناو هەندێ لایک و فۆڵۆ دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست لەبارەی کرێی کارەبا کردووە.
وەزارەتی کارەبا، هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا بە هەموو پۆلەکانییەوە دڵنیادەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لە نرخی کارەبا نەکراوە و تەنیا ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی بە High Cost ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نموونەیی ئەزموونییدا کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و چاودێریی دەرئەنجامەکانیشی دەکەین.
بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەم بابەتە، بووەتە بڕیار و لە وەقایعیی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
وەزارەتی کارەبا بە مافی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر ئەوانە تۆماربکات هەواڵ و زانیاریی ناڕاست و مەبەستدار لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەم وەزارەتە خزمەتگوزارییە بڵاودەکەنەوە.