برایەکی راکان جبووری بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا 

فەرحان جبووری
فەرحان جبووری

K24 - کەرکووک:

سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستان24 راگەیاند، ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەشاری کەرکووک، برایەکی راکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووکیان بە ناوی " فەرحان جبووری" دەستگیرکردووە و رادەستی دەستەی دەستپاکی کراوە. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەیەکی زۆری دۆسییەی گەندەڵی لەسەرە کە تایبەتە بە پڕۆژەکانی کەرکووک و لەلایەن دادگاوە داواکراوبووە. 

فەرحان جبووری، فەرمانبەری کارەبای کەرکووکە و ماوەی چەند ساڵێکە بە تەنسیب لە دیوانی پارێزگای کەرکووک دەوام دەکات.