به ڤیدیۆ: هێلكه و ڕۆن به گه‌رمی خۆر
K24 – هه‌ولێر:
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له عێراق به گشتی و چه‌ند ناوچه و پارێزگایه‌كی باشوری عێراق، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات و له 30 ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه.
له شارۆچكه‌ی "ڕومه‌یسه" كه ده‌كه‌وێته باكوری پارێزگای موسه‌ننا، پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته "59" پله و به‌وهۆیه‌وه گه‌نجێك به بێ به‌كارهێنانی ئاگر، تاوه‌یه‌كی له به‌ر خۆر داناوه و به ئاستێك گه‌رم بووه كه هێلكه و ڕۆنی تێدا ده‌كات.
چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی گه‌رما ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و له به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما" له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كراوه‌ته پشوو، و هۆشداری دراوه به هاوڵاتیان كه ئاو و شله‌مه‌نی زیاتر بخۆنه‌وه و خۆیان له تیشكی خۆر بپارێزن.