بەریتانیا بۆ ئۆکرانیا: ئێمە فرۆشگای ئەمازۆن نین بۆ دابینکردنی چەک

بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا
بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا

K24 - هەولێر

بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک لێدوانێکی دژی پەیوەندییەکانی کیێڤ و لەندەن دا، کاتێک داوای لە ئۆکرانیا کرد سوپاسگوزاری زیاتر بۆ هاوپەیمانەکانی نیشان بدات، ئاماژەی بەوەشدا، کە وڵاتەکەی "فرۆشگایەکی ئەمازۆن" نییە بۆ ناردنی پێداویستیەکانی چەک.

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەتیکردەوە، کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کاتی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ فشاری لە لەندەن کردبێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی زیاتر، هەروەها زێلێنسکی خۆی رەتیکردەوە هیچ گرژییەک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دووانەدا هەبووبێت.

بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا، لە پەراوێزی لوتکەی ئەتڵەسی لە ڤیلنیۆس بە میدیاکانی بەریتانیای گوت: "یەک وشەی سووک و ئاگاداری ئەوەیە، پێیان خۆش بێت یان نا، خەڵک دەیانەوێت سوپاسگوزاری ببینن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێکجار هەوڵدەدەیت وڵاتان دەستبەرداری پشکەکانی خۆیان بن، بەڵێ شەڕێکی بەرزە و بەڵێ دەبینین نەک تەنها بۆ خۆتان بەڵکو بۆ ئازادییەکانی ئێمەش شەڕ دەکەن.

وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لیستی داواکاری چەکەکانی لێیان وەرگرتووە، لە کیێڤ بە بەرپرسانی راگەیاندووە، "من فرۆشگای ئەمازۆن نیم".

کاتێک پرسیاریان لەبارەی لێدوانەکانی واڵاسەوە کرد، سوناک لە وەڵامدا گوتی کە زێلێنسکی "سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ ئەو کارانەی کە لە چەندین بۆنەدا کردوومانن".

زێلێنسکی، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا لە ڤیلنیۆس بە توڕەییەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بەو بابەتە و گوتی: پێموایە هەمیشە سوپاسگوزاری بەریتانیا بووین، سوپاسی گەلی بەریتانیای کرد بۆ پشتگیریکردنیان و حکومەتەکەیان بۆ هاوکاریکردنیان.

لە دووەم رۆژی لوتکەی ناتۆ لە ڤیلنیۆس، سەرکردەکانی گروپی حەوت بەڵێنیان دا کە پشتیوانی سەربازی درێژخایەن پێشکەش بە ئۆکرانیا بکەن بۆ ئەوەی یارمەتی ئۆکرانیا بدەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی رووسیا و رێگریکردن لە هێرشەکانی داهاتوودا.

زێلێنسکی پێشوازی لە گەرەنتییە ئەمنییەکان کرد، بەڵام نەشیشاردەوە کە پێی باشتر بوو ناتۆ رەزامەندی بدات لەسەر ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ.