ئیلۆن مەسک کۆمپانیایەکی نوێی ژیری دەستکردی راگەیاند

ئێلۆن مەسک
ئێلۆن مەسک

K24 - هەولێر:

ئیلۆن مەسک، سەرمایەداری جیهانی و دامەزرێنەری هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا و خاوەنی تویتەر، دامەزراندنی کۆمپانیایەکی بواری ژیری دەستکردی راگەیاند.

ماڵپەڕی کۆمپانیا نوێیەکەی ئیلۆن مەسک کە ناوی (ئێکس ئەی ئای)ـە ئاماژە بەوە دەدات، "xAI بە ئامانجی تێگەیشتن لە سروشتی راستەقینەی گەردوون دروستبووە" بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە لەسەر ئەو قسەیە بدات.

ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا باسی لەوەکرد، ئێکس ئەی ئای چاوی لەوەیە لە واقیع تێبگات.

ئەو کۆمپانیایە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە ویلایەتی نیڤادا تۆمارکراوە، بەڵام تیمە تەکنیکییەکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیان و لەگەڵ تۆمارکردنی ئیلۆن مەسک وەک بەڕێوەبەری xAI ناسێندراوە.

بەشێك لە کارمەندانی کۆمپانیا نوێیەکەی ئیلۆن مەسک پێشتر لە کۆمپانیاکانی (ئۆپن ئەی ئای، چات جی پی تی، گۆگڵ، مایکرۆسۆفت).