پەنجەیەکی بڕدراوە لە رێگەی پۆستەوە بۆ کۆشکی ئیلیزێ دەنێردرێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ

K24 - هەولێر:

سێ رۆژ لەمەوبەر لە رێگەی پۆستەوە نامەیەک گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ کە پەنجەیەکی بڕدراوەی تێدابوو.

گۆڤاری "Valeurs actuelles"ـی فەرەنسی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، پەنجە بڕدراوەکە دوای ئەوەی نێردراوە بۆ کۆشکی ئیلیزێ، لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە بەفرگرەدا دانراوە و دواتر پۆلیس بەمەبەستی لێکۆڵینەوە چوونەتە شوێنەکە و لەوێ پەنجەکەیان هەڵگرتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، خاوەنی پەنجەکە ناسراوەتەوە و دەزگا پەیوەنیدارەکان لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسەدان بۆئەوەی بیخەنە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە.

ئەو نامەیەی پەنجە بڕدراوەکەی تێدا بووە، هیچ نووسراوێکی تێدا نەبووە و تا ئێستا هۆکاری پشت ئەم کارە روون نەبووەتەوە.