لیستی ناوی دامەزراوانی پاسەوانی سنوور رادەگەیەندرێت
K24 - هەولێر
لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە ناویان بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور هاتووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی تەممووزی 2023، عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەرێگەی کورتەنامەیەکەوە ئەو کەسانەی ناویان بۆ دامەزراندن لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور هاتووەتەوە، ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لیستێک لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوببووەوە، گوایە ناوی ئەو کەسانەیە، کە بۆ دامەزراندن لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور هاتووەنەتەوە، بەڵام دواتر گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، ئەو لیستەیە دوورە لە راستییەوە و ساختەیە.
پێشتریش حه‌ماده دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، سێ هه‌زار كه‌س له ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور داده‌مه‌زرێندرێن.
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن بۆ ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، حه‌ماد دزه‌یی روونیكردبووه‌وه، ئه‌وانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بێت هاووڵاتی عێراقی بن، پێشینه‌ی خراپیان نه‌بێت و ته‌مه‌نیش بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته دیاریكراوه، هه‌روه‌ها ده‌بێت بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.