لە سەدا 35ی کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی سپیلک – خەلیفان تەواو کراون

kurdistan24.net

K24 - سۆران

دووسایدی سپیلك - خه‌لیفان، درێژیه‌كه‌ی 10‌ كیلۆمه‌تره‌و  له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 80 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌، ‌ماوه‌ی تەواوکردنی پڕۆژه‌كه‌ 600 رۆژه‌، ئێستا له %35ی كاره‌كانی ته‌واوكراوه‌.

 پڕۆژەی دووسایدی سپیلك - خه‌لیفان، كە پێكدێت له‌ دوو ئاراسته‌ و هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك دوو رێڕه‌وی هه‌یه‌، پانی هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ 23 مه‌تره‌، یه‌كێكە له ‌گرنگترین پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران، كاریگه‌ری زۆری له ‌بواری زیادكردنی جمودۆڵی بازرگانی و بوژانه‌وه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

ئه‌ندازیار كامه‌ران مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌كه‌ بە کوردستان24ی گوت: "ئێستا سەدا 35ی کارەکانی پڕۆژەی دوو سایدی سپیلک – خەلیفان، تەواو کراوە، کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی داوە، لەمساڵدا پڕۆژەکە تەواو بکەن و بە رووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە".

لای خۆیەوە هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دەڵێت: "دوو سایدی سپیلک - خەلیفان هەنگاوی یەکەمە و لە ئایندەیەکی نزیک تەواو دەبێت، هەنگاوی دووەم تاکو زارگەلی دەبێت و هەنگاوی سێیەمیش بەرفراوانکردنی ناو گەلیی عەلی بەگە، لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانیش کە دەمانەوێت ئاستی بازرگانی تێدا بەرزبکەینەوە دەبێت گرنگی بە رێگاوبان و بەرفراوانبوونی رێگاکان بدەین".

دووسایدی سپیلك - خه‌لیفان، گووژمه‌ی (80)ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ (600) رۆژی كاره‌، توانای مرۆییی  (460) كه‌سه‌ و به‌ (187)ئامێری جۆراو جۆر به‌شێوه‌ی (24)كاتژمێری كاری تێداده‌كرێت.