دادگای باڵای سوید رادەستکردنەوەی دوو کەس بە تورکیا دواده‌خات
K24 - هەولێر:
دادگای باڵای سوید رادەستکردنەوەی دوو کەسی بە تورکیا دواخست، کە داواکارییەکەی بۆ رادەستکردنەوەیان بەستووه‌ته‌وه بە پاڵپشتیکردنییان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سوید له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 13ـی ته‌ممووزی 2023) دادگای باڵای سوید رادەستکردنەوەی دوو هاووڵاتی بە تورکیا دواخست، کە داواکارییەکەی بۆ رادەستکردنەوەیان بەستووه‌ته‌وه بە پاڵپشتیکردنییان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سوید له په‌یمانی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ".
بڕیارەکەی دادگای باڵای سوید تەنها سێ رۆژ دوای ئەوە دێت کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رازی بوو دۆسیه‌ی به ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
تورکیا داوای رادەستکردنەوەی ئەم دوو کەسە دەکات کە پەیوەندییان بە "رێکخراوێکی تیرۆریستی" دەزانێت و ئاماژە بەوە دەکات، ئه‌و دوو كه‌سه سەر بە بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی فەتحوڵڵا گولەنن، کە ئەنقەرە تۆمه‌تباری ده‌كات به ئه‌نجامدانی كوده‌تاكه‌ی ته‌ممووزی ساڵی 2016.
ئەو داوایەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دوو کەسە توركه مافی په‌نابه‌رییان له سوید هه‌یه، ئەپێکیان دابەزاندووە کە ئەندامانی بزووتنەوەکە بەکاریدەهێنن و ناویان ناوه "فەتحوڵڵا گولەن، دوژمنی ئەردۆغانه".
دادگای باڵای سوید لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە، دابه‌زاندنی ئه‌و ئه‌په بە تەنیا ناتوانێت ئاماژە بێت بۆ پەیوەندی ئه‌و دوو كه‌سه به ره‌گه‌ز توركه بە كاری رێکخراوی گوله‌ن، کە بەپێی یاسای دژەتیرۆری سوید سه‌ركۆنه کراوە. هه‌روه‌ها دادگای سوید رایگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنه‌وه‌یان به توركیا، ئه‌و دوو كه‌سه رووبه‌ڕووی چه‌وسانه‌وه و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه. هاوكات بڕیاری حكومه‌تی سوید بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به بڕیاری دادگا، له‌و كاته‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه ناڕازییه.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای سوید لانیكه‌م نیگه‌رانی توركیای لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه توركیا به‌رده‌وام سوید به دادڵده‌دانی چالاكانی كورد و لایه‌نگرانی گوله‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی به‌ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ.
رۆژی (دووشه‌ممه 10ـی ته‌ممووزی 2023) یانس ستۆلتنێرگ، سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌ستی (ناتۆ) ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رازی بووه له‌سه‌ر داواكاری سوید بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاری داوه له زووترین كاتدا دۆسیه‌ی داواكارییه‌كه‌ی سوید ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بكات و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سندی بكات.
سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاندووه، ته‌واوكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ هه‌نگاوێكی مێژووییه، باسی له‌وه‌ش كردووه، هاریكارییه‌كانی سوید له‌گه‌ڵ توركیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوه‌كو دوای به‌ئه‌ندامبوونی سویدیش له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی ناتۆ راشیگه‌یاندووه، یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە سوید یارمەتی توركیا بدات بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له به‌رامبه‌ریشدا سویدیش رازی بووه، هاوكات له‌گه‌ڵ زیادكردنی ئاستی هه‌نارده و هاورده‌كردن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.