شوان محه‌ممه‌د: كورد ئه‌گه‌ر نیوه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ده‌ستنه‌هێنێت خه‌ونی مێژوویی له‌ناوده‌چێت

K24 – هەولێر:
شوان محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، خواستێك له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كورد به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له شاری كه‌ركووك بكات، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌و مه‌ترسییه گه‌ڕانده‌وه، كه لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌نگی كورد و دیمۆگرافیای شاره‌كه ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان روونیشكرده‌وه، له‌دوای ساڵی 2005ـوه یه‌كه‌م جاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له شاری كه‌ركووك ده‌كرێت، گوتیشی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عه‌ره‌ب و توركمان پێشتر ناڕازی بوون پڕۆسه‌كه له شاره‌كه بكرێت، به‌ڵام به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب له‌دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ته‌عریبێكی زۆری له شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه كه ئه‌وه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی، باسی له‌وه‌شكرد، كورد به ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كات كه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كه‌وێته سه‌ر ناوچه‌كه له رووی دانیشتووان و گۆڕینی دیمۆگرافیاوه.
شوان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له كۆی 16 كورسی كه‌ركووك نه‌توانێت 8 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌و كات عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه پێكده‌هێنن و ده‌توانن بڕیار له ئایینده‌ی ئه‌و شاره بده‌ن و ئه‌و پارێزگاره‌ی ئێستای شاره‌كه دووباره دابنێنه‌وه، له ئه‌نجامیشدا خه‌ونی مێژوویی كورد له‌و شاره له‌ناو ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كورد، عه‌ره‌ب و توركمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرترین ده‌نگده‌رانی خۆیان ببه‌نه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ و كورسی به‌ده‌ستبهێنن، روونیشیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری زۆری به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له پڕۆسه‌كه، نرخ و به‌های كورسی زیاتر ده‌بێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا له به‌رژه‌وه‌ندی لیسته گه‌وره‌كان ده‌بێت و لیسته بچووكه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه، به‌وپێیه‌ی پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر كورسییه‌ك به‌رامبه‌ر به 25 بۆ 30 هه‌زار ده‌نگ بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان جه‌ختیشكرده‌وه، كه هیچ هێز و لایه‌نێك نایه‌وێ سه‌ركێشی به‌و بابه‌ته بكات، به‌شێوه‌یه‌ك لیسته بچووكه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌نگیان بسووتێت، له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نابێت، به‌تایبه‌ت كه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ناو خۆیاندا به لیستی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش به‌شداری له پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیارە لەرۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە 1ـی تەمموزەوە بۆ ماوەی یەک مانگ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکاتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە درێژایی مانگی تەمووز ناوی پارتە سیاسی و هاوپەیمانێتییە نوێیەکان تۆماردەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لە رابردوودا 269 پارتی سیاسی لە کۆمیسیۆن تۆمارکرابوون، ئێستاش بە میکانزمی نوێ و پێدانی بڕی 5 ملیۆن دینار حزبەکان ناوی خۆیان نوێدەکەنەوە لە کۆمیسیۆن، هەروەها هەڵبژاردنەکان بە سیستمی سانت لیگۆ بەڕێوەدەچێت و بە تەواوی پشت دەبەستێت بە یاسایی هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق.