حكومهتی سووریا کردنەوەی دەروازەی سنووری بەڕووی هاوکارییە مرۆییەکان راگەیاند
K24 – هەولێر:
سووریا کردنەوەی دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزوی بۆ ماوەی شەش مانگ بەڕووی هاوکارییە مرۆییەکاندا راگەیاند.
بهسام سهباغ، نوێنهری سووریا له نهتهوهیهكگرتووهكان رایگهیاندووه، دیمهشق بۆ ماوهی شهش مانگی دیكه رێگه به گهیشتنی هاوكارییه مرۆییهكان لهڕێگهی دهروازهی سهرهكی باب ههواو لهگهڵ توركیا دهدات هاوكارییه مرۆییهكانیان بۆ بۆ ناوچهكانی باكوور و رۆژئاوای وڵات كه لهژێر دهسهڵاتی دیمهشقدا نین بگهیهنێت.
لهلایهكی دیكهوه حكومهتی سووریا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە، رایگەیاندووە، بۆ ماوەی شەش مانگ رێگە بە گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، دەدات.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک رایگەیاند، پشتڕاستی دەکەمەوە کە نامەکەمان پێگەیشتووە و بەدواداچوونمان بۆ کردووە".
لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سووریا دەیەوێت بارودۆخی ژیانی تەواوی سوورییەکان و رەوشی مرۆیی وڵات باشتر بکات و سەقامگیریی دەستەبەر بکات.
لە نامەکەدا باس لەوە کراوە کە ئامانجی سووریا ئاسانکاریکردنە بۆ گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان و تێیدا هاتووە: "کۆماری سووریا، بڕیاری دا لەمڕۆوە رێگە بە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشە تایبەتەکانی بدات، بە هاوکاری و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکوومەتی سووریا، هاوکاریی مرۆیی لە سنووری باب ئەلهەواوە بگوازنەوە بۆ ئەو کەسانەی لە باکووری سووریا پێویستیان بە هاوکارییە".
لە نامەکەدا داوا له لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتیی و مانگی سووری سووریاوە كراوه، هاوکارییەکان لە باکووری رۆژئاوای سووریا دابەش بکرێن. جەختیش لەوە کراوەتەوە، سووریا بەردەوام دەبێت لە بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی.
هاوکارییەکان کە بەزۆری لە خۆراک و دەرمان پێکدەهات، لە رێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە بۆ نزیکەی چوار ملیۆن کەس دەگوزرایەوە.
دوا جار لە 10ی کانوونی دووەمی 2023دا، بڕیاردرا ماوەی میکانیزمی ناردنی هاوکارییەکان تا 10ـی تەمموز درێژبکرێتەوە.