به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌رێم: ساڵانه ده‌یان تیمی بیانی سه‌ردانی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌كه‌ن
K24 - هەولیر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بێجگه له باڵه‌خانه كه‌له‌پووری، گه‌ڕه‌ك و خانووه شوێنه‌وارییه‌كان، له‌هه‌رێمی كوردستان پێنج هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واری تۆمار كراوه.
كه‌یفی مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ین كه ئه‌و ناوچه شوێنه‌وارییانه دیاریبكه‌ین كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری گرنگن و سوودیان لێ ده‌بینرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، به به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه خاوه‌نی چه‌ندین پێگه‌ی شوێنه‌وارین كه له‌سه‌ر ئاستی دونیا ناسراون، هاوشێوه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر، ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، به‌ندی جه‌روانه، خنس و داتاشراوی به‌نداوی قه‌ره‌داغ و قزقاپان.
باسی له‌وه‌شكرد، قه‌ڵای هه‌ولێر به فه‌رمی له لیستی كه‌له‌پووری یونسكۆ تۆماركراوه، كاریش كراوه شوێن و ناوچه‌ی دیكه‌ش تۆماربكه‌ین.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار هه‌یه، بۆ رووپێوكردنی پێگه شوێنه‌وارییه‌كان و به‌كارهێنانییان بۆ پرسی گه‌شتیاری.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ساڵانه ده‌یان تیمی بیانی سه‌ردانی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كارنامەی خۆیدا، گرنگیدانی بە بواری شوێنەواری و كەلەپووری لە پێشینەی كارەكانی خۆی داناوە و بەردەوام كاری بۆ دەكات.
مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشتر رایگه‌یاندبوو: "شوێنەوارە مێژووییەكانمان بەشێكن لە سەرمایەی مێژوویی و كولتووریی وڵاتەكەمان؛ پاراستنیان ئەركێكی لەپێشینەمان دەبێت و بەپێی ستانداردە باوەكان كار بۆ بەهێزتركردنی ڕێگەكانی دۆزینەوە و سەرپەرشتی و پاراستنیان دەكەین و هەوڵی بەگەڕخستنی كاراتری ئەو شوێنەوارانە لە بواری گەشتیاریدا دەدەین".