جارێكی دیكه رووسیا ‌ به‌ درۆنی ئێرانی هێرشیكرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

درۆنی ئێرانی
درۆنی ئێرانی

K24 – هه‌ولێر:

رووسیا جارێکی دیکە بە درۆنی ئێرانی هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا و سوپای ئۆکرانیاش خستنەخوارەوەی 16 درۆنی ئێرانی راگەیاند.

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، سوپای رووسیا جارێکی دیکە بە بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی شاهید-136 هیرشیکردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانیان وەڵامی هێرشە درۆنییەکەی رووسیایان داوەتەوە و لەکۆی 17 درۆن 16 درۆنیان خستوونەتەخوارەوە.

ئۆکرانیا و وڵاتانی رۆژئاوا ئێران بە هاوکاریکردنی رووسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا تۆمەتباردەکەن و هاوپەیمانی ناتۆس لە راگەیاندراوی لوتکەی هاوپەیمانییەکە لە ڤیڵنیەس داوایان لە ئێران کرد بەهیچ شێوەیەک هاوکاری رووسیا لە دژی ئۆکرانیا نەکات.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.