روسیا چه‌ند كاتژمێرێك پێشتر ئه‌ردۆغانی ئاگادار كردبوو
K24 – هه‌ولێر
میدیاكانی توركیا هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات روسیا چه‌ند كاتژمێر پێش روودانی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یان له هه‌وڵی كۆده‌تاكه ئاگادار كردبووه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی روسیا، هیزی هه‌وایی روسیا له بنكه‌ی سه‌ربازی "حمیمیم" له پارێزگای لازقیه‌ی سوریا، ده‌نگی بێتێلی سه‌رنشیانی هه‌ردوو كۆپته‌ره‌یان تۆماركردووه و كوده‌تایان ئاشكراكردووه، كاتێ كه به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ی مارماریس ده‌چوون.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات له قسه‌ی نێوان به‌رپرسانی سوپای توركیا، فه‌رمانی ئه‌وه ده‌ركراوه كه بۆ گرتن یان كوشتنی ئه‌ردۆغان كۆپته‌ری سه‌ربازی ره‌وانه بكرێن.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند هه‌واڵی كوده‌تای سه‌ربازی یه‌كه‌مجار له زاواكه‌ی بیست، كه به جیدی وه‌رنه‌گرت، تا ئه‌وكاته‌ی كه ده‌زگای هه‌واڵگری و سه‌رچاوه‌كانی تر پشتڕاستیان كرده‌وه.