پەرلەمانی عێراق وەرزی نوێی یاسادانان دەستپێدەکات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەبێتەوە

K24 - هەولێر

ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای گرنگ كه‌ ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره‌ له ‌وه‌رزی نوێی یاسادانان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگیش هه‌ن كه‌ جێی مشتوموڕ و ناكۆكین، له‌ سه‌رووشیانه‌وه‌ یاسای نه‌وت و گاز، لێبوردنی گشتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆر.

له‌ 12ی حوزه‌یرانی 2023 په‌رله‌مانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ی په‌سه‌ندكرد، دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمار و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی ده‌ست به ‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.