بەشێکی رێگای هەولێر - سۆران دادەخرێت

رێگای گەلی عەلی بەگ - وێنە: ئەرشیف
رێگای گەلی عەلی بەگ - وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر:

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران ئاگاداری شۆفێران و گەشتیاران و هاووڵاتییان دەکاتەوە بەهۆی چاککردنەوەی رێگای گەلی عەلی بەگ، بۆ ماوەی سێ رۆژ، بەشێکی رێگای هەولێر – سۆران دادەخرێت.

رۆژی شەممە (15ـی تەمموزی 2023)، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لە ئاگادارینامەیەکدا، داوا لە شۆفێران دەکات لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ، بەهۆی چاککردنەوەی رێگای گەلی عەلی بەگ، سایدی هاتن لە پاریزگای هەولێرەوە بۆ سۆران دادەخرێت.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران داوای لە هاووڵاتییان و شۆفێران کردووە، لە کاتی هاتن بۆ ئیدارەی سۆران، رێگای بێخاڵ - قەزاری رواندز بەکاربهێنن.

هاوکات قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران داوا لە شوفێران و هاووڵاتیان دەکات، هاوکاری تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆ و تیمی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران بکەن.