به به‌ڵگه: گه‌نده‌ڵی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی بڵاوده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تێوه‌گلانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له گه‌نده‌ڵییه‌وه ئاشكرا ده‌بێت، وسه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
له دوو نوسراوی فه‌رمیدا كه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ئه‌ژمار ده‌كرێت و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی "حاكم زاملی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زاری ناوخۆ" كراوه،دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان بۆ نێردراوه كه پاش لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌كه به‌و ده‌ره‌نجامهانه گه‌یشتووه.
له‌و به‌ڵگانه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به بڕێكی زۆر پاره كردووه كه له‌لایه‌ن لیوا" ڕائد شاكر جه‌وده‌ت" فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی خه‌رجكراوه، بێ ئه‌وه‌ی پسوله‌ی خه‌رجییه‌كه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2015 دا هاتبێت، و بڕی ئه‌و پاره‌ش زیاتر له"300" ملیار دیناره.
هه‌روه‌ها باس له خانوویه‌كی گه‌وره ده‌كات كه ناوبراو له كه‌ربه‌لا به بڕی زیاتر له "ملیارێك و 560 ملیۆن دینار" دروستی كردووه و بۆ لیژنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی بۆ كه‌یسێكی هاوشێوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه بانگێشتكراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێكارێكی له دژ بگیرێته به‌ر.