سه‌رۆكی كۆریای باشوور له ئۆكرانیا ده‌ركه‌وت
K24 – هەولێر:
به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو، سه‌رۆكی كۆریای باشوور گه‌یشته ئۆكرانیا و سه‌ردانی شارۆچكه‌ی بوچای نزیك كیێڤی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌كه‌ی كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور، یوون سووك یۆڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته شارۆچكه‌ی بوچای نزیك كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، كه به‌مدواییه له لایه‌ن رووسیاوه بۆردوومانی ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی تێدا كرا و دواتر له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
كۆریای باشوور له رووی چه‌كه‌وه ریزبه‌ندی حه‌وته‌می وڵاتانی جیهانه، هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كردووه، جیا له‌وه‌ش زرێپۆشی (هاوتزر)ـی به پۆڵه‌نداش فرۆشتووه.
ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه كۆریای باشوور هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی جیهان دابین نه‌كردووه، كه ناكۆكی و شه‌ڕی تێدا به‌رپایه، بۆ دۆخی ئۆكرانیاش، سیئۆل خۆی له ناردنی چه‌ك پاراستووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپایی داوایان لێكردووه، چه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا دابین بكات.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشوور ره‌نگه دابینكردن و هاوكاری سه‌ربازی سیئۆلی بۆ كیێڤ لێبكه‌وێته‌وه.
كۆریای باشوور كه له ئێستادا له حاڵه‌تی جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ كۆریای باكووری دراوسێی، كه خاوه‌نی چه‌كی ناووكییه، به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌كێكی زۆره له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌تایبه‌تی بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆ.