"ئاوه‌كه‌ی كریستیانۆ ساخته ده‌رچوو"
به گوێره‌ی راپۆرتێكی میدیایی ئیسپانیا، كۆمپانیایه‌كی كریستیانۆ كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری ناته‌ندروستی بۆ فریودانی كڕیار و به‌كارهێنه‌رانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی گۆڵی جیهانی، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هیچ شتێك نه‌ماوه له سه‌رزه‌وی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ڕووی بازرگانییه‌وه وه‌به‌رهێنانی تێدا نه‌كات، له خانووبه‌ره‌وه تا جلی ژێره‌وه تا چاندنی قژ و چێشتخانه وه‌به‌رهێنانی تێدا كردووه، له دوایین كاری بازرگانیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریكلامی بۆ ئاوی Ursu9 كرد كه تایبه‌ته به دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شوێنه گشتی و تایبه‌ته‌كان.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شداریی له ریكلامی ئاوی Ursu9 كرد كه تێیدا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئاوه‌یان لە پاکترین و قووڵترین سه‌رچاوه‌كانی بیر له‌به‌رزترین كوالیتی له ئیسپانیا ده‌رهێناوه.
View this post on Instagram
كۆمپانیایه‌كه‌ی كریستیانۆ له باره‌ی ئه‌و ئاوه‌ی خستوویه‌تییه بازاره‌كای جیهان ده‌ڵێت: ئه‌و ئاوه‌مان لە کانیاوی "ئورسۆ" لە ئیسپانیاوە ده‌رهێناوه، کە ورچەکان بە شێوەیەکی تایبەت گەشتیان بۆ دەکرد بۆ خواردنەوەی ئاوە پاکەکەی، لەو شوێنەی کە 400 ساڵ لەمەوبەر له گوندێكی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌و ئاوه ده‌رهاتووه.
كۆمپانیایه‌كه‌ی كریستیانۆ بۆ سه‌رنجراكێشانی زیاتری به‌كارهێنه‌ره‌كانی هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه پێشتر نووسه‌ر و رۆماننوسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكا (ئێنرست هێمینگوا) له كتێبی For Whom the Bell Tolls باسی سه‌رنجراكێشی و پاكی و ته‌ندروستی ئه‌و ئاوه‌ی كردووه.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ شانازی به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ده‌كات كه له بازاره‌كانی ئه‌ورووپا به‌ده‌ستیانهێناوه و نووسیویه‌تی: ئه‌م ئاوه به‌هۆی كه‌می خوێیه‌كه‌ی، یارمەتیدەرە لە چاکبوونەوەی خێرای جەستەی مرۆڤ و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤ به چالاكی و زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه.
"ئاوه‌كه‌ی كریستیانۆ ساخته‌ده‌رچوو"
كۆمپانیایه‌كه‌ی كریستیانۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش باسی به‌رزی كوالیتی ئاوه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئیسپانی "ئێل پایس" هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی ئاوه‌كه‌ی كریستیانۆ خراوه‌ته‌ڕوو، خستووه‌ته ژێر پرسیار و گومان.
View this post on Instagram
4 زانیاری ناڕاستی ئاوه‌كه‌ی كریستیانۆ
سه‌رچاوه‌كه توێژینه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ریكلامی ئاوی كۆمپانیای Ursu9 كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوه‌نیه‌تی، تێیدا 4 گرفتی ریكلامه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه له‌ڕووی زانستی و جوگرافیاوه.
گرفتی یه‌كه‌م: له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه كه ئاوه‌كه‌ی كریستیانۆ له هه‌موو ئاوێكی دیكه‌ی جیهان سوودی زیاتری هه‌بێت، كه كۆمپانیای Ursu9 بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌مه‌یان سه‌رچاوه‌یه‌كی لاواز و گوماناوی هه‌یه.
گرفتی دووەم: ئه‌و ریكلامه‌ی بۆ سه‌رنجراكێشانی ئاوه‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌كرێت به فلته‌ری حكوومه‌تی ئیسپانیادا نه‌ڕۆیشتووه و ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری نییه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه كه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌سوود بێت به‌تایبه‌تی كاتێك باس له بوونی دژه ئۆكسێنه‌ر ده‌كات كه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوه‌كه‌دایه.
گرفتی سێیەم: کۆمپانیاکە دەڵێت ڕێژەی ئه‌لكالی ئاوه‌كه (نۆ)ـیه، لە کاتێکدا شیکاری کیمیایی سەلماندی کە لە 8.6 تێناپەڕێت، هەر بۆیەش ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ پاكی و سوودی ئاوه‌كه ده‌یكه‌ن له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه بێ بنه‌مایه.
گرفتی چوارەم: ئه‌م كێشه‌یه پەیوەندی به‌لایه‌نی زانستەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە جوگرافیاوە هەیە، بەو پێیەی كۆمپانیایه‌كه‌ی ئاوی كریستیانۆ ئەو وێنانەی لە ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌نه‌ته‌وه هیچ پەیوەندییەکیان بەو شوێنه نییه كه بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه.
ئەو شلەمەنیەی لە وێنە و ڤیدیۆ بانگەشەییەکاندا پیشانیانداوه به‌پێی نه‌خشه‌ی گووگڵ دەکەوێتە ناوچەیەک بە ناوی "سیێرا دی ئاسور" لە پۆرتوگال، هیچ پەیوەندییەکی بەو شوێنە بانگەشەکراوەی گوندی ئیسپانیاوە نییە کە گوایه پێشتر ورچەکان سەردانیان كردووه و هێمینگوای نووسه‌ری ئه‌مریكی لەسەری نووسیووه!.