بوومەلەرزەیەک قهزای چەمچەماڵی ھەژاند
K24 – هەولێر:
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردهوه، بوومەلەزرەیەک بەگوڕی 3.7 پلە به پێوهری رێختهر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی روویداوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
راشیگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەکە بەدووری 49 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژھەڵاتی قەزای چەمچەماڵ بووە.
باسی لەوەش کردووە، ھاووڵاتییان ھەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەتووەتەوە.
لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەمە دووەم بوومەلەرزەیە لە قەزای چەمچەماڵ روودەدات.
دوێنێ ھەینی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندبوو، بوومەلەزرەیەک بەگوڕی 3.9 پلە ، قەزای چەمچەماڵی ھەژاندووە.