تـــــــــــــــەواو، ئەم هاوینە ئێمباپێ دەبێتە یاریزانی ریاڵ مەدرید

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ

رۆژنامەیەکی ئیسپانی پێیوایە ئەم هاوینە بە رێژەی %95 ئێمباپێ دەبێتە یاریزانی ریاڵ مەدرید و تروسکایەکی کەم ماوە بۆ ئەوەی کیلیان لە پاریس بمێنێتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ بە رێژەی %95 لەم هاوینە پەیوەندیی بە ریزەکانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات و چانسی مانەوەی ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان لە %5 کەمترە.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان لەپێناوی گواستنەوەی یاریزانی نوێ پێویستی بەوەیە ئێمباپێ بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە یاسای دارایی خاوێن هیچ سەرپێچییەک نەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەم هاوینە پاریس ئامادە بێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئێمباپێ بێت.

ئێمباپێ هاوینی 2024 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و زیاتر لە جارێک دووپاتیکردووەتەوە نایەوێت گرێبەتسەکەی نوێبکاتەوە و بەنیازە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات.

ئێمباپێ وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ پاریس لە 43 یاری 41 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد.