ئه‌ردۆغان: رێگه ناده‌ین 15ـی ته‌مموز له‌بیربكرێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا له حه‌وته‌مین ساڵیادی هه‌وڵی كوده‌تا به‌ناوبانگه‌كه‌ی توركیا، رایگه‌یاند، له حه‌وته‌مین ساڵیادی 15ـی ته‌مووزدا رایده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك حه‌وت ساڵ، 70 ساڵیشی پێبچێت، رێگه ناده‌ین 15ـی ته‌مموز له‌بیربكرێت و له‌بیر ببرێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌میانی گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی حه‌وته‌مین ساڵیادی كوده‌تا به‌ناوبانگه‌كه‌ی 15ـی ته‌مموز رایگه‌یاند، هه‌روه‌ك چۆن ناپاكه‌كان ده‌ناسین، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش كه پشتیوانی‌یان كردوون به‌شێوه‌یه‌ك له یادگه‌ماندا تۆماركردووه كه هه‌رگیز بیرمان نه‌چێته‌وه.
گوتیشی: "له حه‌وته‌مین ساڵیادی 15ـی ته‌مموزدا رایده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك حه‌وت ساڵ، 70 ساڵیشی پێبچێت، رێگه ناده‌ین 15ـی ته‌مموز له‌بیربكرێت و له‌بیر ببرێته‌وه".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئامانجیان ئه‌وه بوو درز بخه‌نه نێوان گه‌ل و سوپای توركیا".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی ناتوانن له 15ـی ته‌مموز تێبگه‌ن، ناتوانن له هه‌ڵوێستی ئه‌م گه‌له تێبگه‌ن كه به‌ڵێ بۆ تاڵانچی، چه‌قه‌ڵ و كوده‌تاچی ناكات".
شەوی 15ـی تەمموزی 2016، لە هەوڵێکدا بۆ کودەتا بەسەر حکومەتی تورکیا کە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانەوە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان پێکهێندراوە، ژمارەیەک لە سەرباز بە سەرکردایەتی چەند ئەفسەر و ژەنەراڵێکی پێشووی سووپا، سەرکەوتوونەبوون کە دواتر حکومەتی تورکیا بزووتنەوەی گوڵەنییەکانی بە سەرۆکایەتی فەتحوڵڵا گوڵەن تۆمەتبارکرد و سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بەو بزووتنەوەیە داخست و ئەندامەکانی کە پەیوەندیداربوون بەو رووداوە، دەستگیرکرد.
هەروەها فەتحوڵڵا گوڵەنی سەرۆکی ئەو رێکخراوە کە ئێستا لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمەریکا دەژیت و لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی سەرکردەی ئەو جوڵانەوەیە لە وڵاتانی دیکەی جیهان دەژین، لەلایەن ئەنقەرەوە داواکراون و تائێستا رادەست نەکراونەتەوە.