بەرەڤان سدیق کۆنسێرتێکی موزیکی سازکرد

K24 – هەولێر:

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی، کە هەفتانە چەندین چالاکیی هونەری و گۆرانی و موزیک ئەنجام دەدات، لە پڕۆگرامی ئەمجارەیدا کۆنسێرتێکی هونەری بۆ "بەرەڤان سدیق"ـی گۆرانیبێژ و موزیسیان سازکرد.

لە کۆنسێترتە هونەرییەکەدا بەرەڤان چەند گۆرانییەکی فۆلکۆری گوتەوە، کە مۆرکی رەسەنی هونەری کوردییان هەڵگرتبوو، جگە لە گوتنی چەند بەرهەمێکی نوێ و مۆدێرن، کە لە تێکست و ئاوازی ئەو هونەرمەندە بوون، پاشان دوو ژەنیاری لاو لەسەر تەختی گۆرانی دا، دەستیان کرد بە پێشکەش کردنی چەند پارچە موزیکێکی کوردی و بیانی، کە بەشێوەیەک کولتوورەکانیان تێکەڵ کردبوون نزیک بوون لە ریتمە کوردییەکان و چێژێکی بێ هاوتایان بە هونەردۆستانی ئەم شارە بەخشی.

بەرەڤان و گرووپە موزیکیەکەی بۆ کوردستان24 دوان و گوتیان: "گۆتە بووەتە ناوەندێکی رۆشنبیری و هونەری و خەونی هونەرمەندانی گەنج بەدی دەهێنێت و دەتوانێت هاوکاربێت لە بەردەم پڕۆژە هونەرییەکانمان و ئەوەی ئەمڕۆش پێشکەش کرا، دەرخستەی ئەو راستیە بوو، کە بەهرەمەندی زۆر لەم شارە وێڵن بە دوای سەرخستنی هونەر گەر لایەنێکی هونەری هاوکاربێت بۆ پێشکەشکردنی هونەری گۆرانی و موزیک و بوارەکانی دیکەی هونەر".

S