کوێت له‌نێو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا یه‌كه‌مه له قه‌ڵه‌ویدا
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی کوەیت رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەیان لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبییه‌كاندایه لە رێژەی قەڵەوی و کێشی زیادە بەرامبەر بە دانیشتوان.
عه‌بیر به‌حوه، بەڕێوەبەری ئیدارەی بەرەوپێشبردنی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی كوێت، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاته‌كه، ئاماژەی بەوەدا، لەسەدا 40ی دانیشتوانی كوێت قەڵەون و لەسەدا 77یشیان کێشیان زیادە.
عه‌بیر به‌حوه وێڕای ئاماژەدان بەوەی وڵاتەکەی لە پلەی یەکەمدایە لە نێو وڵاتانی عەرەبییدا لە قەڵەوی و کێشی زیادەدا، ئاماژەی بەوەدا کە قەڵەوی هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن.
بەگوتەی عه‌بیر به‌حوه، بەپێی ئامارەکانی کوێت و داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، لە هەر پێنج کەسێك لە ناوچه‌ی کەنداو یەکێکیان گرفتی قەڵەوی هەیە و لە ژێر رۆشنایی هەمان داتادا، چاوه‌ڕوان دەکرێت تا ساڵی 2035 رێژەی قەڵەوی لە وڵاتەکەدا بگاتە له‌سه‌دا 52.