ئۆلاند: ئاگادارى بۆردومانى مونبج نيين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسۆ ئۆلاند رايگه‌ياند، ئاگادارى ئه‌وه نييه فڕۆكه‌ى فه‌ره‌نسايى بۆردومانى موبنجيان له سووريا كردبێت.
بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له شارى مونبج به ده‌يان هاووڵاتى كردووه‌ته ئامانج و له دوايين بۆردوماندا زياتر له 50 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، بۆردومانه‌كه رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ى زانيارى حكومه‌تى سووريا، فڕۆكه‌كان گونجى تۆخانى باكوورى مونبجيان كردووه‌ته ئامانج.
سووريا ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، فه‌ره‌نسا ئه‌و بۆردومانه‌ى ئه‌نجامداوه و به هۆيه‌وه زياتر له 50 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له باره‌ى به ئامانجگرتنى مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى وڵاته‌كه‌يه‌وه گوتى: ئاگادار نييم بۆردومانى مونبجمان كردبێت.
گوتيشى: ئێمه زۆر ورده‌كارى له‌به‌رچاو ده‌گرين بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ده‌نييه‌كان نه‌كه‌ينه ئامانج.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.