سوودانی و ئەسەد 'پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر' تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا (راست) و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (چەپ)

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی گەیشتنی بۆ دیمەشق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە پێشوازی لێکرا و هەردوولا تاوتوێی "رۆبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات"ـیان کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـی تەممووزی 2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەت سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد و، لە رێوەڕەسمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی 'گەل' لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ کرا و دواتر کۆبوونەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی سووریا بڵاویکردووتەوە، سوودانی و ئەسەد چۆنیەتی بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وڵات و، بەرفراونکردنی ئاڵۆگۆڕی لە بوارەکانی ئابووری، گواستنەوە، بازرگانی، گەشتوگوزار، ئاو و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تاوتوێکردووە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و ئەسەددا، وەکو ئەوەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی پێ داوە، "هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی ئاسایشی هەردوو وڵات" تاوتوێکراوە.  

سەردانەکەی سوودانی بۆ سووریا،  دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆکوەزیرانێکی عێراق بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2011. دوایین سەردان لە ساڵی 2010 بوو، کاتێک نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەردانی دیمەشقی کرد. 

پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆکی سووریاوە | وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

کۆبوونەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا (راست) و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (چەپ)
کۆبوونەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا (راست) و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (چەپ)

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (چەپ) و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا (راست)